پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه

له‌گه‌ڵ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسه‌كان و پێكهێنانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بڕیاره گه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه ده‌ست پێبكات و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كێتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه: ” بۆ گفتوگۆكردنی له باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانمان بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه و دوای ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆلی نێوان پارتی ویه‌كێتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی گوتیشی: “ھەنگاوێکی ھاوبەش ھەیە بۆ پشتیوانیکردنی حکوومەت و ڕێکخستنەوەی کارەکانیان، دەشبێت ھەڵوێستی ھاوبەش ھەبێت بۆ ئەوەی بە ھەموومان پشتیوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بین، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌كه‌ز له‌سه‌ر ڕەوشی حکوومەت و ئەو پرسانەی تا ئێستا ماون و لە ماوەکانی ڕابردوودا ساردییەک کەوتە نێوان پارتی و یەکێتی، پێویستە ئەو بابەتانە قسەیان لەسەر بکرێت و کۆتایی بەو پرسانەی ساردییان خستووەتە نێوان پارتی و یەکێتی بێت..”