سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێـتەوە دۆخی رۆژئاوای كوردستان تاوتوێدەكات
دوای ئەوەی ئەمریكا هێزەكانی خۆی لە رۆژژئاوای كوردستان كشاندەوە, توركیا هەڕەشەكانی زیاتر كرد بۆ هێڕشكردنە سەر توركی ابە قولی 30 كم و بە درێژایی 500 مەتر, ئەمەش مەترسی گەورەی لای هاونیشتمانیانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دروست كردووە, بۆ تاوتوێكردنی دۆخەكە سبەی ئەنجومەنی وەزیر انی هەرێمی كوردستان كۆدەبێـەوە.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك سبەی چوارشەممە چوارشەممە 2019/10/9 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێدەكات بە تایبەت پرسی دۆخی رۆژ ئاوای كوردستان, بە تایبەت پرسی هاتنی ئاوارەكان بۆ هەرێمی كوردستان.
هەروەها خواكوڕك زانیویەتی: چەند پرسێكی دیكە كە پەیوەستە بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەك دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران تاوتوێدەكرێن.