سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا: فەرەنسا هەڵوێستی نەگۆڕە بەرامبەر رۆژئاوای كوردستان
دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی فەرەنسا رەخنەیان لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیانگرت كە بێ هەڵوێست بووە بەرامبەر كوردانی رۆژئاوای كوردستان و بە تایبەت ئەو هێڕشەی توركیا كە بڕیارە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی بدات, سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا پشتگیری خۆی راگەیاند.
ئێدوارد فیلیپ، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی، وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە كە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی لێیان گرتبوو لە بارەی بێ هەڵوەێستی و پشتگیری نەكردنی كورد لە رۆژئاوای كوردستان
لە وەڵامی ئەو رەخنانەدا، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند: هەڵوێستی نەگۆڕ باشترە لە دوو دڵی هەندێك لایەنی دیاریكراو لەناو هاوپەیمانیی دژبە داعش، بەتایبەت ئەمریكا.
هەروەها سەرۆك وەیزرانی فەرەنسا گوتیشی: هەڵوێستی رونی فەرەنسا ئەوەیە ئەولەویەت بە شەڕی داعش بدات، چونكە ئەو شەڕە هێشتا كۆتایی نەهاتووە و بە هاوكاریی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوامین لەو شەڕە.