توێژینەوەیەك هۆشداری دەدا : خۆشاوی پورتەقاڵ ئەگەری توش بوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات

خۆشاوە سرووشتیەکان و خواردنەوە گازیەکان هەڵبژاردنێکی باش نیە بۆ دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ چونکە لەوانەیە ئەم خواردنەوانە بـبێتە هۆی توش بوونت بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە و لە توێژینەوەیەکی ئەمریکی دا ڕوون کرایەوە خواردنەوەی 3 کوپ و نیو لە خۆشاوی پورتەقال لە ماوەی هەفتەیەك دا ئەگەری توش بوون بەم نەخۆشیەوە بە ڕێژەی 15 % زیاد دەکات.

نەخۆشی شەکرە مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر گیانی مرۆڤ بەتایبەتی جۆری دووەمی و لەم بارەیەوە دکتۆرە ئیناس شەلتوت سەرۆکی کۆمەڵەی عەرەبی لە زانکۆی قاهیرە گوتی هەر پورتەقالێك نزیکەی 60 یەکەی کالۆری لە خۆدەگریت واتە یەك کوپ نزیکەی 300 یەکەی کالۆری تێدایە بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت ئەم جۆرە خۆشاوانە کەم بەکاربهێندرێت و زیاتر گرینگی بە ئاو و قاوە و شیر و چــا بهێنـن.

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button