له سوێی ئازاری نیشتماندا
عه‌تا شیخ حه‌سه‌ن
مه‌له‌کوت نێره یان مێ ، شه‌یتان هێنده بچوکه به‌کونی ده‌رزیدا ده‌چێت ، یان زه‌به‌لاحیکه ناتوانێت به‌هیچ ده‌رگایه‌کدا بڕوات ، ئه‌م جه‌ده‌لانه به‌جۆریک واقیعی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ڕۆمه بیزه‌نتیه‌کانی دابه‌ش و داگیرکردبوو ، که‌دوای زیاتر له ( ١٠٠٠ ) ساڵی حوکمڕانی ، ئه‌وکاته‌ی ( محمد فاتحی ) سوڵتانی عوسمانی گه‌یشتبووه قه‌راخه‌کانی قوسته‌نته‌نیه‌ی پایته‌ختی بێزه‌نتیه‌کان ، جه‌ده‌له‌که هێنده گه‌رم و بی سه‌واد بوو که‌س فکری وولاتی نه‌بوو ، بۆیه ( قوسته‌نته‌نیه ) له‌سه‌ر ده‌ستی سوڵتانی توورک که‌ووت .
.
ڕه‌نگه ناواخنی به‌شه‌ر، وه‌ک میموری شتی سه‌یروسه‌مه‌ره خه‌زن بکات ، ئاخر مرۆڤی عاقڵمه‌ند هه‌فتانه پێویستی به‌ته‌نهاییه‌کی شه‌وانه‌ی ماتی بێده‌نگه هه‌تا ریفریش و ئابده‌یت ببێته‌وه ، با ( گۆران واته‌نی به‌یانی خورهه‌لات سواربێت و ته‌نهایی جێبهیڵێت ) .
هه‌رجه‌نده ئه‌ڵمانییه‌کان ڕایان وایه که ( کێوی و توند بژین ) به‌لام من شارنشینێکی مرودۆستم ، ئه‌و مروڤه‌ی که‌خوا به‌گه‌وره‌یی خۆی ته‌کریمی کردوه ( کرم الله بنی ا‌دم ) ، خه‌م و ئازاری خه‌ڵک و نیشتمانیش فیری به‌رگری مه‌یدانی و ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی کردووم ، بۆیه ئاماده‌ی قوربانیم ، ئاخر ڕێبازی بارزانی ئه‌م سێ چه‌مکه‌یه ( به‌ها بالاکانی مروڤ سالاری و ، خه‌بات و شوڕش و به‌رگری ، قوربانیدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بالای خه‌ڵک و نیشتمان ) . بۆیه له‌و فه‌زا سه‌غڵه‌ته‌ی دوای لێدوانه‌که‌ی ترامپدا بۆ پرسی روژئاوا ، هیواکانم وه‌ک هه‌میشه برده‌وه ماڵه ساده‌که‌ی سه‌ربڵندی نه‌ته‌وه ، باره‌گا پر هه‌یبه‌ته‌که‌ی بارزانی ، ئه‌ویش وه‌ک هه‌موجار بی هیوای نه‌کردین و به‌ئیراده‌وه له ده‌ر‌گای دونیای دایه‌وه و ، رۆحی به‌رگه‌گرتنی به‌به‌ر کوردستانیاندا کرده‌وه ، ئاخر ڕێبه‌ره‌گه‌وره‌کانی گه‌لان وان ، تۆسێرکه ئه‌وکاته‌ی جریوه ئه‌لکترونیه‌که‌ی ترامپ دونیای جوڵاند ، کۆشکی دیداری بارزانیه‌کان بۆسه‌رشانی مێژو هه‌ڵده‌کشاو ، به‌هاو ئیراده‌یان ده‌به‌خشیه‌وه .
ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زای که‌سایه‌تی مه‌سرور بارزانی بم ، که‌سایه‌ته‌یه‌کی ده‌وڵه‌تمه‌داری دامه‌زراوه‌ییه ، ئه‌و جگه‌له‌وه‌ی کوڕه‌گه‌وره‌ی جه‌نابی سه‌رۆکه ، کوڕی کۆڕی سه‌ختی خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی و ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی گه‌وره‌حیزبێکی کوردستانیه ، سالانێکی زوریش مه‌له‌فی ته‌ناهی کودستانی به‌سه‌رکه‌وتوانه له‌بن ده‌ست بووه ، له‌کاتێکدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکایه‌تیی کابینه‌ی نۆی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات ، بڕواناکه‌م ئیشکالیه‌تی ده‌سه‌لاتی له‌گه‌ڵ جێگروو وه‌زیره‌کانی کابینه‌که‌ی هه‌بێت ، چونکه سیاسه‌تمه‌دارو حکومه‌تمه‌دار سروشتی وایه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌کانی خواروی خۆی نیه ، به‌ڵکو ئاراسته‌یان ده‌کات بۆ پراکتیزه‌کردنی ئه‌جیندای کاری کابینه‌که‌ی ، که‌زامنی سه‌رکه‌وتنی حوکمڕانیه له‌هه‌رێمی کوردستان ، ( به‌میحوه‌رکردنی هاوولاتی و ، پروسه‌ی چاکسازی و ، به‌هێزکردنی دامه‌زراوه‌ده‌ستورییه‌کان) ئه‌و پێدراوانه‌ن که‌سه‌رجه‌می هێزه نیشتمانیه‌کانی ناوسیستمی حوکمڕانی و ناو کایه‌ی سیاسیش ده‌خاته به‌رده‌م مه‌سئولیه‌تی ئه‌خلاقی هاوکاریکردنی کابینه‌ی نۆی حکومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌م ڕێکارانه سیستمی په‌نجابه‌په‌نجا ده‌گۆڕێت بۆ پێکه‌وه کارکردنێکی دامه‌زراوه‌یی ، که‌ته‌نها دڵسوزانی نیشتمان لێیتیده‌گه‌ن . ڕه‌نگه هه‌مان بۆچونیش بۆ قوبادی کوڕی مام جه‌لال دروست بێت ،
به‌لام لیتانی ناشارمه‌وه ڕه‌نگه ته‌نها لیستی خانه نشینکردنی ( ٤٠٤ ) خانمی شیک پۆش ، به‌سه‌رهه‌نگ و سوپاسالار ، که‌ته‌نها ڕۆژێک به‌رگی پاسه‌وانی نیشتمانیان نه‌پۆشیبێت ، ئه‌وده‌نگه نه‌شازانه دژی چاکسازی به‌جۆرێک فۆرموله بکات ، که‌شارێک هانبدات به‌بیانوی دیکه له‌حکومه‌ت بکشیته‌وه .
ئیتر ئه‌و ده‌نگویانه‌ی به‌ناوی ده‌سه‌لاته‌کانی جێگره‌وه ، نوقڵانه‌ی کشانه‌وه له حکومه‌ت و ، دابه‌شکردنی کوردستان ئامانجیانه ، بافکرێک له‌ڕابردوو بکه‌نه‌وه و بزانن ، عێراقێک له ئوکتوبه‌ری هه‌رزان فرۆشیدا ، نه‌یویرابێت پروژه‌ی ته‌قسیمی کوردستان بکات به‌واقیع ، له‌ئێستادا که‌سه‌ری له‌سه‌رقه‌بران ده‌له‌رزێت ، چۆن ته‌به‌نی پروژه‌ی دژه‌کوردستانی بۆ ده‌کرێت .
باله‌گفتوگۆی ( بیزه‌نتی ) به‌دوربین ، دوژمن له‌سه‌ر سنوری به‌خوێن نه‌خشێنراوی کوردستانه .