گوژرانی بووکێك و 3 لە کەس و کاری .. هۆیەکەشی وێنەیەکی سێلڤی

کۆمەڵیەك کە پێك هاتبوون لە شەش کەس لە کاتی گرتنی وێنەیەکی سێلڤی لەگەڵ بووك لەسەر بەنداوی بامبارۆ لە ویلایەتی تامیل نادۆ لە باشووری وڵاتی هیند پێیان هەڵخزی و کەوتنە خوارەوە و بووە هۆی گیان لە دەست دانی بووك و 3 لە کەس و کاری و زاوا کە وێنەکەی دەگرت ڕزگاری بوو.

لەم بارەیەوە پۆلیس ئەو وڵاتە گوتی لەسەر ئەم بەنداوە بەرزترین ڕێژەی ڕوودانی گیان لە‌ەدستدان تۆمار کراوە و لە ئامارێك دا ئاشکرا کراوە کە 259 کەس بەهۆی وێنەی سێلڤی گیانیان لە دەست داوە لە نێوان ساڵانی 2011 ــ 2017 و بەشی شێر بەر هیند کەوتووە پاشان ڕوسیا و ئەمریکا و پاکستان.

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button