عێراق تەنها لە کاتی دەوامی فەرمی هێڵی ئەنتەرنێتی گەڕاندەوە

حکومەتی ئیتیحادی بڕیاری دا گەمارووی سەر خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت هەڵگریت لە بەغدای پایتەخت و هەموو شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تەنها لە کات ژمێرەکانی دەوامی فەرمی واتە لە 7 ی بەیانی تـا 3 ی دوای نیـوەڕۆ پاشان دووبارە ڕایدەگریت ئەم هەنگاوەش تـا کۆتایی مەڕاسیمی زیارەتکارانی چلە بەردوام دەبیت.

ئەم زانیاریانە لە لایەن نووسینگەکانی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت پشتڕاست کرایەوە هەروەها گوتیان ڕۆژانی پشوو یان هەینی هێڵی ئەنتەرنێت ڕادەگیرێت ئەمەش پاش خۆپیشاندانەکانی خەڵك لە بەغدا و ناوەڕاست و باشووری عێراق کە دەیان خۆپیشاندەر بوونە قوربانی هاتە ئاراوە.
 
سەرچاو : شەفەق نیوز

 
 
Back to top button