ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ ده‌كات
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن کۆدەبێتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.
هه‌روه‌ها چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.