كۆنفرانسی لوتكه‌ی ئاشتی جیهانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ و بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ، کۆنفرانسی لووتکەی ئاشتیی جیھانی لە کوردستان لە ژێر ناونیشانی ” پەیامی ئاشتی و پێکەوە لە رێگایی دیالۆگ” بە بەشداریی نوێنەرانی سی و پێنج وڵاتی دنیا لە ئاستی سەرکردەی گەنجی وڵاتان و نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەندام پەرلەمانەکان و وەزیرەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، به‌ڕیوه‌چوو.
له‌مباره‌و و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: جیا له‌ ئه‌ركی په‌رله‌مان، ویستمان له‌ ‌چوارچێوه‌ی دیپلۆماسییه‌تی په‌رله‌مانیدا هه‌رێمی كوردستان و كلتووری پێكه‌وه‌ ژیانی كورد به‌ دنیای ده‌ره‌وه بناسێنین‌. سه‌باره‌ت به‌و بارگرژیانه‌ی كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌ ئاشكرایكرد: په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستانه‌ له‌ هه‌موو پارچه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتیشی: نیگه‌رانی قول و ته‌واومان هه‌یه‌ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا كه‌ ره‌نگه‌ رێگه‌ خۆش بكات بۆ په‌لاماری سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ .گوتیشی: له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ گه‌لی كوردستان له‌ رۆژئاوا ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ له‌ سوریا دێت‌

Back to top button