رێزان شێخ دلێر: پێویسته ژنێك ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چونكه ده‌ركه‌وت چاكسازی به پیاوان ناكرێت
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی چاكسازی له عێراقدا زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان چه‌ند پارێزگایه‌كی خواروو ناوه‌ڕاستی گرته‌وه، ژنه په‌رله‌مانتارێكی كوردیش رایده‌گه‌یێنت: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق دواكه‌وتووه.
رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری پێشووی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، كاتی ئەوەیە حكومەت دان بەوەدا بنێت، پلانی ستراتیژی نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگەی عیراقی دواكەوتوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی ” ئێستاش كاتی ئەوەیە بەخێرایی رێگە بۆ ژنێك خۆش بكرێت پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت بۆئەوەی گۆڕانكاری راستەقینە ئەنجامبدات، چونكە ژن نزیكە لە ترپەی دڵی شەقامی عیراقییەوە له شه‌قامیشه‌وه ده‌بینین داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییەكی نایاب لەمێژوی عیراقدا بكرێت. داوا لە سەرجەم تاییفە و لایەن و پێكهاتەكان دەكه‌م پشتگیری ئەو داواكاریەم بكه‌ن و پێویستە ژنێكی عیراقی نیشتمانی سەربەخۆ دیاری بكرێت نەك كەسێك، كە رەنگدانەوەی دەنگی حزبەكەی یان سەرۆكی حزبەكەی بێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی.