سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك دژ به‌ هێڕشه‌كه‌ی توركیا هاته‌ده‌نگ

 

پاش ئه‌وه‌ی توركیا هێزی كۆكرده‌وه‌ له‌سه‌ر سنوره‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌ مه‌به‌ستی هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوا ژماره‌یه‌ك وڵات رایانگه‌یاند هه‌نگاوه‌كانی توركیا مه‌ترسی دار و نادروستن بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵه‌ی وانه‌كات له‌ دواهه‌مین هه‌ڵوێستی وڵاتان كۆماری چیك رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ زووترین كاتدا رێگری له‌ سیناریۆكانی توركیا بگرێت.

ئه‌ندریه‌ بابیچ سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك، رایگه‌یاند، ئه‌و هێڕشه‌ی توركیا كه‌ نیازیه‌تی ئه‌نجامی بدات ده‌بێته‌ هۆی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی په‌نابه‌ران و لێشاوێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا بۆیه‌ پێویسته‌ ‌ ئه‌وروپا به‌ په‌له‌ و ده‌ستوبرد وه‌ڵامی خێرای توركیا بداته‌وه‌. رێگه‌ نه‌دات ئه‌و سیناریۆیه‌ جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك گوتیشی:ط پێویسته‌ ئه‌و پرسه‌ ببرێته‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری له‌ باره‌وه‌ بدرێت.

لایی خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك رایگه‌یاندووه‌: كۆماری چیك و وڵاتانی دیكه‌ی خۆرئاوا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) به‌ هاوپه‌یمانی جێی متمانه‌ی خۆمان ده‌زانین له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش نیگه‌رانی خۆشی ده‌ر بڕی له‌ كشانه‌وه‌ی بێ هۆكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان گوتیشی ئه‌وه‌ دوو روویه‌ ئێستا واز له‌ كورد بهێندرێت و رێگه‌ بدرێت ده‌ست به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یاندا بگیرێت.

Back to top button