تورکیا ھێرشی بۆ سەر رۆژئاوایی کوردستان دەست پێکرد
تۆپخانەکانی تورکیا دەستیان بە تۆپبارانی رۆژئاوایی کوردستان کرد.
بەگوێرەی زانیاریەکان تورکیا تۆپبارانی سەرێ کانی و گرێ سپی دەست پێکردوو و ھەسەدەش دەلێت ئەمریکا گلۆپی سەوزی بۆ تورکیا داگیرساندووە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەو بارەیەوە رایگەیاندووە ئۆپرسێۆنی تاکلایانە دۆخی ناوچەکە تێکدەدات.
ھەر لەسەر ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا کۆنگرێسی ئەمریکا ھۆشداری دەداتە تورکیا.