ئەردۆگان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەر ڕۆژ ئاوای کوردستانی ڕاگەیاند
پاش ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئامادەکاری هێڕشێکی بەرفراوانی سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات و لە ئێستادا دەستی بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی لە سەرێ کانیێ بۆردوومانکرد، هاووڵاتیان له سه‌رێكانی و گرێسپی له ترسی بۆردومان ماڵه‌كانییان جێده‌هڵێن و بەرەو حه‌سه‌كه، قامیشلۆ و عامودا ڕادەکەن ده‌كه‌ن.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بۆردوومانی پێنج خاڵی هێزەکانی هەسەدە له سه‌رێكانی بۆردوومانکردووەو فڕۆکەی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
فەرماندەیەکی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)ش رایگه‌یاند، تورکیا هێزێکی زۆری سەربازی کۆکردۆتەوە لەسەر سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان لە لێواری كاره‌ساتێكی مرۆییه.
جێی باسە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی ئێف16 بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات