ئەنجوومەنی ئاسایش سبەی لەبارەی رۆژئاوایی كوردستان و ئۆپراسیۆنی توركیا كۆدەبێتەوە
لەسەر داوایی فەرنسا و ئەڵمانیا ئەنجوومەنی ئاسایشی بریارە سبەی كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكیشی ئۆپراسیۆنی توركیایە بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان
بەگوێرەی زانیاریەكان یان کلاود یونکەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر هێزە سەربازییە کوردییەکان لە باکووری سووریا رابگرێت.
یونکەر هۆشداریدەدات ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکەی، یەکێتی ئەوروپا ئەو بڕە پارەیە خەرجناکات کە بۆ ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا تەرخانیکردبوو.