مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبووەوە
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبوویەوە، لە میانەی کۆبوونەوەکە فوئاد معسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق پشتگیری خۆی بۆ دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا راگەیان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ د. فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری پێشووی عێراق کۆبووە و لە دیدارێکدا د. فوئاد مەعسوم وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق پشتگیریی خۆشی بۆ دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر لە چوارچێوەی دەستور دەربڕی.
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بگێڕێت