یەكێتی و میدیاكەی تەنها بۆ گاڵتەكردن بە خەڵك دروست بوونە
دوای بریاری سەرۆككۆماری توركیا بۆ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سەر رۆژئاوایی كوردستان میدیاكانی یەكێتی و جنێو فرۆشەكانی سەر بەم حزبە لەرێگای ئەو مەكینە پڕ لە چەواشەكاریانەی كە بە بوجەی خەڵكی سلێمانی بەرێوە دەبردرێت، هەڵساون وەك هەموو جار بۆ گاڵتەكردن بە هەست و سۆزی خەڵك هەواڵێك بڵاو دەكەنەوە گوایە هەرێمی كوردستان دەرگای بەرووی رۆژئاوایی كوردستان داخستووە”.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كردووە مادەم میدیای یەكێتی و یەكێتی بڵاویان كردۆتەوە، خەڵك دەزانێت كە درۆیە بۆیە روونكردنەوە بۆ خەڵك هیچ واتایەكی نیە، چونكە هەموو خەڵك دەزانێت یەكێتی و میدیاكەی تەنها بۆ گاڵتەكردن بە سۆزی خەڵك و كورد دروست بوونە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە میدیاكانی یەكێـتی هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە، گوایە هەرێمی كوردستان دەروازەی سنوری رۆژئاوایی كوردستان و هەرێمی كوردستانی داخستووە، ئەم هەواڵە لەلایان سەرچاوەكەی دەروازەی سنوری رۆژئاوایی كوردستان و هەرێمی كوردستان بە گاڵتەكردن بە سۆزی خەڵك پێناسە كراوە”.