تورکیا  بە ٢٥ فڕۆکە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکات

.

لە تویتێکدا ، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ( هەسەدە ) باس لەوە دەکەن  تورکیا بە ٢٥ فڕۆکە دەستی کردووە بە بۆردومانی رۆژئاوای کوردستان .

 

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا دەستیان پێکرد کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی هێرشی لە ڕێگەی ئاسمان زەویەوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەرکرد .

 

لە ئێستاشدا بە هۆی ئەم هێرشەوە هەزاران خێزانی کورد لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە بۆ ئەوەی گیانیان بپارێزن .

.

Back to top button