لیندسی گراهام : ئەردۆگان دەبێت باجێکی قورس بدات
لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییهكان، له ئهنجوومهنی پیرانی ئهمهریكا وێڕای ئاراستە کردنی ڕەخنەی توند بۆ ترەمپ دەڵێت لە خوا دەپاڕێمەوە هاوپەیمانە کوردەکانمان بپارێزێت کە لەو پەڕی بێویژدانی و بێشەرمیدا تورکیا پەلاماری داون .
گراهام هەر وەها گووتی : دڵنیام لەوەی ئەم هێرشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش .
گراهام لە تویتێکدا دەنووسێت ، لە کۆنگرێسەوە بە جدی کار بۆ ئەوە دەکەم ئەردۆگان باجی ئەو سەرکێشیەی بداتەوە
هاوکات داوا لە ترەمپ دەکات بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە و بنەما ئەخلاقیەکانی سیاسەت لە بەر چاو بگرێت .
.