هێزەکانی سووریای دیموکرات : شەڕ لە دژی داعش ڕادەگرین
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ( هەسەدە ) لە دووای ئەوەی تورکیا هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند ، چیتر پابەندی هاوپەیمانی دژی داعش نابین و هەموو جموجوڵەکانمان لە دژی ئەو گرووپە تیرۆریستیە ڕادەگرین .
ئاژانسی رۆتتەرز لە زمان دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی و فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بڵاوی کردەوە ، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەموو جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی لە دژی داعش ڕادەگرن ، چوونکە هەڕەشەی هێزێکی سەربازی تۆکمەی تورکیان لە سنوورەکانی باکووری لەسەرە ، بۆیە ناکرێت شەڕی داعش بکەن .