هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ رۆژئاوایی كوردستان ئەنجامی دەبێت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە سەرۆك بارزانی لە ئێستادا لەگەڵ ئەڵمانیا و فەرنسا لەسەر خەتە بۆ ئەوەی رێگری بكات لە ئۆپراسیۆنی توركیا دژی رۆژئاوایی كوردستان”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاندووە، كە هەوڵەكان بۆ لەناو بردنی رۆژئاوایی كوردستان و ئۆپراسیۆنەكانی دژی ئەو ناوچەیە گەورەیە، بەڵام سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و رووسیا و ئەمریكا لەسەر خەتە بۆ ئەوەی رێگری بكات لەم دۆخە.
سەرچاوەمیدیایەكان راشیانكەیاندووە، كە هەوڵەكان لەدژی رۆژئاوایی كوردستان گەورەیە، بەڵام هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لەرووی دبلۆماسیەوە، ئەنجامی دەبێـت.