كچه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك و كوڕه‌ شه‌هیدێك سكاڵا له‌سه‌ر بێ رێزیه‌كانی گۆڕان تۆمار ده‌كه‌ن

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌ عێراقیه‌كان گوتبووی، “خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکان خەریکی لەشفرۆشین لەبەر بێ پارەیی” دوو په‌رله‌مانتاری كوردستانی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری كوردستان، ئامینا زکری کچی پێشمەرگە و دلشاد شعبان کورە شەهید له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ده‌ڵێن، “دوشەمە لە دادگای دهۆک سکاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سروە عەبدولواحید تۆمار دەکەین”.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، “ئەمە لوتکەی سووکایەتییە لوتکەی بێ شەرمییە بەرانبەر بە پێشمەرگە،ژن، خوشک، دایک و کەس و کاری شەهیدان و خوێنی شەهیدان، هەرچی بێ شەرمی و قسەی بێ مانا و پڕووپووچ هەیە دژی هەموو پیرۆزییەکان و یەکێتی خاکی کوردستان کرا، بەڵام لێرەدا ئیتر بەسە پێویستە سنوورێک دابنرێت”.

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌

دوشەمە لە دادگای دهۆک سکاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سروە عەبدولواحید تۆمار دەکەین.
ئەم خاتوونە کە بەحساب نوێنەری کوردە لەبەغدا لەمیانی هەڤپەیڤینێکیدا دەڵێت “خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکان خەریکی لەشفرۆشین لەبەر بێ پارەیی”، ئەمە لوتکەی سووکایەتییە لوتکەی بێ شەرمییە بەرانبەر بە پێشمەرگە،ژن، خوشک، دایک و کەس و کاری شەهیدان و خوێنی شەهیدان، هەرچی بێ شەرمی و قسەی بێ مانا و پڕووپووچ هەیە دژی هەموو پیرۆزییەکان و یەکێتی خاکی کوردستان کرا، بەڵام لێرەدا ئیتر بەسە پێویستە سنوورێک دابنرێت، ژنی کورد و کچی کورد وەک لەیلا قاسم ملیان بچێتە بەردەم پەتی سێدارەش ئامادەنەبوون سەری مەردایەتی خۆیان شۆڕبکەن، دایکی شەهید و پێشمەرگە ژن و کەس و کاری خۆی وا پەروەردە نەکردووە پەنا بەرێتە بەر لەشفرۆشی ئەگەر کەوتە تەنگانەش ، هەموو کورد دەزانێت ئەم کوڕە مێرخاس و ئەم هەموو براو مام و کەسە جوان و میهرەبانانەی ڕۆحیان کردە قوربانی بۆ ئەوەبوو خاک و کەرامەت و نامووسی ئێمە پارێزراو بێت، ئێمە وەک نوێنەری گەل، نوێنەری پێشمەرگەو ژنە شەهید و کچ و کوری شەهید بەرانبەر
ئەم سووکایەتییە بێدەنگ نابین و ڕٶژی دوشەممە داوای یاسایی خۆمان دژی ناوبراو تۆماردەکەم.
ئامینا زکری کچی پێشمەرگە
دلشاد شعبان کورە شەهید

Back to top button