ترەمپ : چوونە ناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گەورەترین هەڵەی ئەمریکا بووە
لە دووای ئەوەی رەخنەیەکی زۆر ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرا لە هەمبەر بڕیاری کشانەوەی هێزی سەربازی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای کوردستان ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ جارێکیتریش پشتیوانی لە بڕیارەکەی دەکات .
ئەوڕۆ چووار شەممە ترەمپ لە تویتێکدا دەنووسێت : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٨ هەزار ملیاردۆلاری بۆ شيڕ و دابین کردنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست خەرج کردووە ، هەزاران سەربازمان لی کوژراوە تا کەم ئەندام بوون .
ملیۆنان مرۆڤیش لە لەیەکی ترەوە گیانیان لە دەست داوە ، بڕیاری چوونە ناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵەیەکی گەورەی مێژوویی ئەمریکایە
سەرچاوە ئۆرۆ نیوز