چەند ڕاستیەك لەسەر هێلکە و سوودەکانی

هێلکە لەو خۆراکانەیە کە خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن چونکە تەندروستە و کالۆریەکی کەمی هەیە و پزیشکان ئامۆژگاری خواردنی دەکەن بەلایەنی کەم ڕۆژی جارێك بەهۆی سوودە زۆرەکانی و لەو جۆرە پرۆتینانەیە کە پێویستی لەش پڕ دەکاتەوە.

زەردێنەی هێلکە یارمەتی گەشەی مێشك دەکات بەتایبەتی ئەگەر بە کوڵاوی بدرێتە منداڵان و کۆنترۆڵی زیادبوونی کێشی لەش دەکات و پێویستە هێلکە بە نوێی بخورێت چونکە ماوەی بەسەر چۆنی تەنها 3 هەفتەیە و هیج جیاوازیك نیە لە ڕەنگی هێلکە سپی بیت یان سوور چونکە هەمان کالۆری و هەمان بەهای خۆراکییە هەیە.

سەرچاوە : صـدی الـبــلـد

 

Back to top button