كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژ رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ورى جیا جیا له‌ ئاسماندا، له‌ سلێمانیش ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 11/10/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت.

 

Back to top button