پاش غەزای تورکیا .. واشنتۆن نێچیرێکی بەنڕخ لە هێزە کوردیەکان وەردەگریت

بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی دوو سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستبەسەر کردووە پاش وەرگرتنیان لە هێزە کوردیەکان لە دوای هێرشی تورکیا لە باکووری سوریا و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا پێیان وایە ئەم کارە پەیوەندی بە دوو کەسی بەریتانی هەیە کە ئەندامن لە کۆمەڵەیەك پێ دگوترێ بێتەلز.

ئەلیکساندا ئامون کۆتی و شافی شـێخ ئەو دوو تیرۆریستە لە شانەی لە سێدارەدان بوون کە پێ دەگوتری بێتەلز و بەرپرسن لە سەربڕینی دەستگیرکراوەکان بەتایبەتی بیانیەکان و لە نێوانیان دا ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی جێمس فۆلای و هەندێ لە سەرچاوەکان پێیان وایە ئەمریکا ئەو دوو تیرۆریستەی گواستووتەوە عێراق جونکە بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا ئاماژەی بگواستنەوەیانی دا بۆ دەرەوەی خاکی سوریا.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button