سەربازێکی ئەمریکی لە بەرەی جەنگ دڕندەیی تورکیا ئاشکرا دەکات

سەربازێك لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا کە بوونیان هەیە لە بنکەکانی باکووری سوریا دڕندەیی هێزەکانی تورکیای ئاشکرا کرد دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوڵاتیانی سڤیل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتایبەتی لە کاتی ئەنجام دانی هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر شاروچکەی سەرێ کانی و گرێ سپی لە پارێزگای حەسەکە.

ئەم سەربازە کە مەشقی بە هێزە کوردیەکان دەکرد گوتی لە ژیانم دا یەکەم جارە هەست بە شەرمەزاری دەکەم چونکە تورکیا ئەو ڕێکەوتنەی جێ بەجێ نەکرد کە لەسەری پێکهاتبووین و ئێمە و کوردەکان پابەندی ڕێکەوتنەکە بووین و گوتیشی ئەردۆگان دڕندەیەکی ئیسلامی ئیخوانیە بۆیە ئەستەمە ڕێکەوتن لەگەڵی و سەر شۆڕیە بۆ ئێمە کە تەنها چاودێر و تەمەشاکەر بین.

سەرچاوە : العربیە نیت

 

Back to top button