سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا: له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ هاته‌ ده‌نگ هۆشداری ده‌دات

فرانسو ئۆلاند سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا لە تویتێکدا ڕایگەیاند ، نابێ چاودێری کوشتاری کوردەکان بین بەدەست تورک، دەبێ کارێک بکرێت و کوردەکان بپارێزین, ئەوان هاوپەیمانی بەهێزی ئێمەبوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و جەنگی تیرۆردا

دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکەیان بەناوی (کانی ئاشتی)ە ئامانجی پاککردنەوەی سنوری وڵاتەکەیانە لە مەترسی و گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ وڵاتی خۆیان و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەپارێزرێت و تەواوی گەلی ناوچەکە لە چنگی تیرۆر رزگار دەکەین.

له‌ دوێنێوه‌ توركیا ده‌ستی به‌ ئۆپراسیۆن و بۆردمانی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه‌، زۆر دوژمنكارانه‌ و دڕندانه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆردمان ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌و بۆردمانانه‌وه‌ ئاواره‌ بن.
1
Back to top button