جۆ بایدن: ترەمپ خیانەتی کردووە و دەبێ لەسەرکار لابدرێ
سەرکردەیەکی باڵای ئەمریکی سەرۆکی وڵاتەکەی بە خیانەتکار ناودەبات و داوای لەسەرکار لادانی دەکات.
سیناتۆر جۆ بایدن سیاسه‌تمه‌داری دیار و ركابه‌ری سه‌ره‌كی دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له ساڵی داهاتوو له تویتێكدا رایگه‌یاند: دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكرد تاكوو هێرش بكاته سه‌ر سوریا و ئه‌مڕۆش ده‌ره‌نجامی ئه‌وه بڕیاره ده‌بینین.
وتیشی سوپای توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی كه له تێكشاندنی داعش یارمه‌تی ئێمه‌یان دا.
هاوكات جۆ بایدن هێرشی کردووەتە سەر ئه‌و بڕیارەی تره‌مپ و دەشڵێت، ئەمە خیانەتە، ئەمە گوشاره‌كانی سەر تیرۆرستان کەم دەکاتەوە و هاوكات ئاسایشی ئێمه كه‌متر ده‌كاته‌وه.
رۆژی پێنج شەممە 25-4-2019، جۆو بایدن، سیاسەتمەدار و جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا(جێگری باراک ئۆباما لە 2009-2017)، بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2020، راگەیاند.