میدیاكانی ئەمریكا ترەمپ شەرمەزار دەكات

میدیاكانی ئەمریكا بە توندی ڕەخنە لە دۆناڵد تڕەمپ دەگرن و بە بەڵێن شكێن ناوی دەبەن.

بەڕای چاوێران تویتەكانی ترەمپ پاش هێرشی سەربازی توركیا بۆسەر باكوری سوریا ئاماژەن بۆ بەهێزی فشارەكانی میدیاكانی ئەمریكا و ئەردۆگانیش پاش گەڕانەوەی بۆ توركیا تەئكیدی لەسەر ئەو ڕاستیە كڕدەوەو گوتی.

پێم سەیرە تڕ قسەی لەو جۆرە دەكات لە كاتێك پێشتر ئاگادارم كردووە بەڵام ئەوە دەزانم كە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ژێر فشارەكانی میدیا ئەو قسانە دەكات.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەرەشەی سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر توركیا كردووە گەر بێتو خەڵكی سڤیل ببنە قوربانی هێرشەكان.
سەرچاوە: عربی 21

 

Back to top button