هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی لە هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
جیا لەوەی هەڵویستی ڕەخنەگرانەی کۆمەڵگای ئەمریکی و ئەورووپی لە دژی هێرشی ناڕەوای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان روو لە زیاد بوونە وڵاتانی عەرەبیش ڕەخنەی توند ئاراستەی دەسەڵاتدارانی تورک دەکەن .
وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو کۆمکاری عەرەبی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ئێستای رۆژئاوای کوردستان و هێرشی سوپای تورک کۆبوونەوەیەکی بە پەلە بەرێوە بەرێت .
حسام زاکی ، جێگری سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی بە ڕاگەیەاندنی ئەم هەواڵە گووتیشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی رۆژی شەممە ١٢ ی ئۆکتۆبەر لە سەر داوای میسر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەگەرەکانی داهاتووی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ( سووریا ) بکەن
بە وتەی جێگری سکرتیڕی کشتی کۆمکاری عەرەبی ئەم هیرشە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساکانی نێودەوڵەتییە و هێرشێکی قەبوول نەکراوە بۆ سەر خاکی وڵاتێکی سەر بەخۆ
سەرچاو ، ئۆرۆ نیوز