ئه‌سه‌د له‌باره‌ی داهاتووی جه‌نگ له‌سوریا ده‌دوێت

خواكوڕك

به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریا له‌ نوێترین لێدوانیدا ده‌ڵێت، “هەر لایەنێک لەلایەنی سەربازییەوە جەنگی دیمەشق و حەلەب بباتەوە ئەوا دەستکەوتێکی گەورەی سیاسی و سەربازی بەدەستدەهێنێت. چونکە دوو شاری گرنگن لە رووی سیاسی و ئابوریەوە، ئەمە بە واتا ستراتیژیەکەی”.

سه‌رۆكه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ی سوریا دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن) ئه‌نجامداوه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئامانجی ستراتیژی توركیا، حه‌له‌ب بوو. به‌ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب پرۆژه‌كه‌ی توركیاش له‌ سوریا كۆتایی پێدێت”.

سه‌رۆكی رژێمی سوریا له‌باره‌ی سیسته‌می حوكومڕانیه‌وه‌ ده‌ڵێت، “ناکرێت مامەڵە لەگەڵ فیدراڵی بکەین تاوەكو لە بابەتی تیرۆر تەواو دەبین” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “گەلی سووریا هەرشتێک بڵێت قبوڵی دەکەین، لەو بڕوایەشدا نیم گەلی سووریا بە فیدراڵی رازی بێت لەهیچ شوێنێکی سووریا”.

ئه‌سه‌د پێیوایه‌ كورده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ند گرووپێكی په‌رته‌وازه‌ن و ناتوانێت هەڵوێستێکی روون بەرامبەریان وەربگرێت و ده‌ڵێت، “ئەوان چەند گروپێکی جیاوازن، بەشێکیان نیشتمانین و بەشێکیان مورتەزەقەن، بەشێکیشیان بەئاراستەی فیدراڵی و جیابوونەوە دەچن، ئەوان هەمەجۆرن بۆیە وێنەکە ئاڵۆزە”.

رۆژی 5/12/2016 هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوای چه‌ند مانگێك له‌ بۆردومانی فرۆكه‌كانی سوریا به‌هاوكاری روسیا، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیان له‌نزیك سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ جێهێشت، و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ جێگیركران له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه‌.

 

58491f78c36188a2648b4572
دواین دیمانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الوطن)
Back to top button