شانەیەکی سیخوڕی تورکیا لە سەرێکانی دەستگیر کران
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە راگەیاندەکانی رۆژئاوا بڵاو بۆتەوە ، هێزەکانی سووریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە توانیویانەی شانەیەکی جاش سیخوڕی ناوخۆیی سەر بە تورکیا دەستگیر بکەن .
بە پێی هەمان سەرچاوە کاری ئەو شانە نهێنیە هێنانی چەکدارانی سەر بە تورک بووە بۆ بەرەی پشتەوە جەبهە ، هەر بۆیەش لە دووای دەستبەسەر کرانیان ، زانیاریان داوەتە تیمی لێکۆڵینەوەی هەسەدە و هاوکات ٥ چەکدار کە بە نیاز بوون بێنە ناو خاکی سەرێکانی لە لایەن شەڕڤانانەوە بە دیل گیراون .