ئەردۆگان بە شێوەیەکی جیاواز ڕەخنە لە سعوودیا دەگرێت
رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت ڕەخنەی سعوودیا لە بارەی هیرشکردنمان بۆ سەر سووریا نابەجێیە
رۆژی پێنج شەممە ئەردۆگان لە ناو ئەندامانی حزبی دادو گەشەپێدان دا لە ئەنقەرە گووتی : کاتێک سعوودیا ڕەخنە لە ئێمە دەگرێت وا باشترە خۆی بڕوانێتە ئاوێنەی بەرانبەری و لەخۆی بپرسێت کێ یەمەنی بەو رۆژە گەیاند ؟
لە کۆتایی دا دەڵێت هێرشی ئێمە بۆ سەر سووریا بۆ مانەوەی یەکپارچەیی خاکی تورکیایە .
سەرچاو ، دۆیچەوێلە