سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچووانی خولی ٣٨ ی زانکۆی سەڵاحەدین بەشداری دەکات

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) کەوتووە ، مەسرور بارزانی لە مەراسیمی خولی ٣٨ ی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری دەکات .
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە مەسرو بارزانی لە ئاهەنگی دەرچووانی خولی ٣٨ ی زانکوۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر ئامادە بێت .
ئەم ئاهەنگە لە یاریگەی شەهید فرانسوا هەریزی بەڕێوە دەچێت و سەرەتای ئاهەنگەکەش بە وتارێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات .