ساڵح موسلیم : سەرۆک بارزانی توانایی ئەوەی هەیە یەکێتی کوردان دروست بکات

 

 

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ، ساڵح موسلیم دەڵێت هەڵوێستی سەرۆک بارزانی وەک وڵامێک بۆ ترەمپ ، جێگەی دەستخۆشی و سوپاسە .

 

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم لەو لیداونەدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت هەڵویستی سەرۆک بارزانی جێگەی سوپاسە و پێشمان وایە دەبێت هەموو کوردێک وەک سەرۆک بارزانی هەڵوێست بگرێت .

 

هاوکات گووتی چاوەڕوانی لە سەرۆک بارزانی زۆر لەوە زیاتر دەکەیین ، چوونکە بەرێزیان دەتوانن ڕۆڵێکی هەرە گرینگ بگێڕن بۆ دیالۆگ و یەکگرتنی کوردان لە هەر چووار پارچە و دەشتوانێت پێوەندی ئەرێنی بە هەموو لایەنەکانەوە هەبێت .

 

لە کۆتاییدا گووتی به‌بڕوای ئێمه‌ یەکێتی کوردان له‌ ئێستادا لەھەرکاتێکی تر پێویستترە ، ئەوەش  نەک ته‌نها بۆ “ڕۆژئاوا”  بۆ تەواوی کوردستان بە گشتی پێویستە چونکە ئەو  مەترسیەی ئێستا مەترسیە بۆسەر هەموو کورد .”

سەرۆک بارزانی و نامەیەک بۆ ترەمپ

 

Back to top button