تورکیا زیندانێک بۆردومان دەکات کە داعشیەکانی تێدا ڕاگیراوە

 

 

بەرپرسانی سەربازی کوردی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکەن هێزەکانی ئاسمانی تورکیا زیندانێکیان بۆردومان کردووە کە زۆربەی داعشە بەدیل گیراوەکانی تێدایە .

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن بۆردومانەکە شەوی چووارشەممە کراوەتە سەر بەندیخانەیەک لە شاری قامیشلی .

 

هەر لەو راگەیەندراوەدا هاتووە ئەم بۆردومانە بە ئاشکرا دیارە ، یارمەتیدانی داعشە زیندانیەکانە بۆ ڕاکردن ، بەلام دەبێت ئەوەیان لە بەر چاو بێت ڕاکردنی ئەو داعشیانە خەسارێکی گەورەی لێ دەکەێتەوە کەدوواتر ناکرێت ڕووبەرووی بنەوە .

Back to top button