بنیامین نتانیاهوو : هەرچی لە دەستمان بێت بۆ پشتیوانی گەلی کورد ئەنجامی دەدەیین
ئیسرائیل هیرشی تورکیا بۆ سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان بە داگیرکاریەکی ئاشکرا ناو دەبات و بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ناجوامێرانەیە دەکات .
هاوکات بنیامین نتانیاهوو هۆشداری دەداتە تورکیا و هاودەستانی لە سەر کوشت و بڕی کوردانی رۆژئاوای کوردستان .
دووپاتیشی دەکاتەوە هەر کارێکی مرۆڤدۆستانەیان لە دەست بێت دەرحەق بە گەلی قارەمانی کورد ئەنجامی دەدەن و بەردەوام لە هەوڵە دیپلۆماسیەکاندا کار بۆ کۆتایی هێنانی ئەو هێرشەی تورکیا دەکەن .
سەرچاوە جروزالیم پۆست