هەولێر : بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەک بەرێوە چوو

 

لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵیر ، بە بەشداری چین و توێژەجیاوازەکانی ئەم شارە گربوونەوەیەک بەرێوە چوو .

 

بە پێی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکەڕک ، لەم گردبوونەوەدا وێرای مەحکوم کردنی هێرشی داگیرکارانەی تورکیا بۆ سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان ، داوایەک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا .

 

کۆمەڵانی خەڵک و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵات  لە یادداشت نامەیەکدا، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ، بە پێی یاسای نێودەوڵەتی ڕێگری لە بەر دەوامی هێرشی تورکیا بکرێت بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان .

 

ئەوە لە کاتێکداتە خۆپیشاندان و پشتگیری بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە ئەورووپا و هەموو جیهان بەردەوامەوهێرشی داگیرکارانەی تورک بە توندی مەحکوم دەکرێت .

 

 

Back to top button