بە هەوڵی بێوچانی سەرۆک بارزانی رووسیا لە سەر هێرشەکەی تورکیا بۆ رۆژئاوا هاتە سەر هێڵ
فهوزی ههریری سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لە هەوڵی بێوچانی سەرۆک بارزانی دەکات .
هەریری هاوکات کە باس لە ئاکامی نەرێنی ئەم هیرشە دەکات کە لە بەرژەوەندی عێرا ق و ناوچە وجیهاندا نییە ، باس لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت ، سەرۆک بارزانی بەردەوام لە گەڵ سەرکردەی زۆربەی وڵاتان لە خەت بووە بۆ ڕاگرتنی ئەم هیرشەی تورکیا ، ڕاستەوخۆش تایبەت لە گەڵ ڕووسیا لە سەر هێڵ بووە و لە پێوەندییەکدا بە سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا توانیویەتی قەناعەتی پێ بێنێت پێوەندی بە مەولود چاوش ئۆغلو بکات بۆ هێور کردنەوەی ئەو دۆخەی ئیستا ناوچەی تەنیوە ا .