قەتەر بە پێچەوانەی هەموو وڵاتان بڕیار لە سەر هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان دەدات

 

 

خالد محەممەد ئەلعەتییە وەزیری بەرگری قەتەر ، وێڕای ئەوەی هێرشی ڕاگەیاندنی بەربڵاوی نێونەتەوەیی بۆ سەر تورکیا مەحکوم کرد ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ‌هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕی .

 

بە پێی ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی تورکیا حلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و خالد بن حەمەد ئەلعەتییە وەزیری بەرگری قەتەر لە پێوەندییەکی تەلوفۆنیدا هێرشی تورکیایان بۆ سەر رۆژئاوای تورکیا تاوتوێ کردووە .

 

وەزیری بەرگری تورکیا گوتوویەتی ، هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە پیی یاسای نێودەوڵەتی و بە پیی مافی زاتی بەرگری هاتۆتە ئاراوە کە لە ماددەی ٥١ ی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە سەر دژایەتی تیرۆریزم ئاماژەی پێدراوە .

 

سەرچاو ئاژانسی ئاناتۆلی

Back to top button