توركیا و میلیشاكانی لە سێ قۆلەوە هێڕشیان بۆسەر سەرێ كانیێ دەستی پێكرد
دوای ئەوەی سوپای توركیا دوێنێ چوارشەممە هێڕشی بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان دەست پێكرد, لە رێگای فڕۆكە و تۆپی دوور هاوێژ چەند ناوچەیەكی بۆردوومانكرد و كەمێك لەمەو بەر میلیشا ئاینیە توندڕەوەكانی سەر بە توركیا لە سێ قۆڵەوە هێڕشیانكردە سەر سەرێ كانیێ,
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ كەمێك لەمەو بەر رایگەیاند، میلیشیاكانی هاوپەیمانی توركیا لە سێ لاوە لە میحوەرەكانی تەل حلف و پیشەسازی، دێرباسییە و رێگەی سەرەكی حەسەكە – سەرێ كانییەوە هێرشی دەستیپێكردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە توندی بەرپەرچی هێرشەكان دەدەنەوە.
هەروەها روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشداوە، بۆردومانی چڕی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەكرێت و فڕۆكە جەنگییەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.