هەردوو وڵاتی نەرویج و فینلاند وەك هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر داگیركاریەكەی توركیا بڕیاریاندا فرۆشتنی چەك بەو وڵاتە رابگرن
دوای ئەوەی دوێنێ توركیا هێڕشی بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان دەست پێكرد, ئۆپراسیۆنەكە كاردانەوەیەكی گەورەی لە سەر ئایستی ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی جیهانی لێكەوتەوە جگە لە ئیدانەكردن و بەیاننامەی ناڕەزایەتی هەر یەكە لە وڵاتانی نەرویج و فینلاندا بڕیاری فرۆشتنی چەكیان بە توركیا راگرت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری وەزیری دەرەوەی نەرویج بڵاوی كردۆتەوە كە ئۆسلۆ وەك ناڕەزایەتیەك دژ بە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بۆ سەر خەلكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان, ناردنی چەكی بۆ توركیا هەڵپەسارد.
هەروەها ئانتی رێین سەرۆكی حكوومەتی فینلاندش لەو بارەیوە رایگەیاند كە وڵاتەكەی چیتر چەك بە توركیا نافرۆشێت، بە هۆی ئەم شەڕەی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستی پێكردووە, هەروەها گوتیشی هێرشی توركیای بۆ سەر سووریا سەركۆنە كرد و رایگەیاند كە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەكە.