ئیتاڵیا بالیۆزی توركیا لە وڵاتەكەی بانگهێشت دەكات بۆ گەیاندنی نیگەرانی و هیندستانیش داوای بە پەلەی راگرتنی ئۆپراسیۆنەكە دەكات

دوای ئەوەی دوێنێ توركیا هێڕشی بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان دەست پێكرد, ئۆپراسیۆنەكە كاردانەوەیەكی گەورەی لە سەر ئایستی ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی جیهانی لێكەوتەوە جگە لە ئیدانەكردن و بەیاننامەی ناڕەزایەتی ئەمڕۆ حكومەتی ئیتالیا بانگهێشتی بالیۆزی توركیای كرد و نیگەرانی وڵاتەكەی پێگەیاند.
جگە لەوەش حكومەتی هیندستان بە توندی رەخنەی لە وڵاتی توركیا دەگرێت و تۆمەتبار دەكات بەوەی كە هێرشەكەی بۆ سەر باكووری سووریا، دەبێتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر و سەقامگیریی ناوچەكە تێك دەدات. “.
ناڕەزایەتیەكان دوای ئەوە هات كە دوێنێ چوارشەممە ئەردۆگان بڕیاری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان راگەیاند.