كوری پێشەوا قازی داوا لە پێشەوای كوردان دەكات رێگا نەدات رۆژئاوایی كوردستان بكەوێت
لە پەیامێكی دا بۆ سەرۆك بارزانی كوری پێشەوا قازی (عەلی قازی) داوا لە سەرۆك بارزانی دەكات رێگا نەدات رۆژئاوایی كوردستان بكەوێت.
لە پەیامێكی دا كە ئاراستەی سەرۆك بارزانی عەلی قازی دەلێـ” کورد هەمیشە بەشی زوڵم و ستەم بووە، لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان وەک رابەری کوردایەتی هەمیشە بەرگریتان کردووە لە خاکی کوردستان بەبێ جیاوازی. هەر بۆیە داواکارم لە جەنابتان وەک پێشەوای کورد کە پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان بکەن
دەقی پەیامەكە….
پەیامەکەی عەلی قازی محەممەد بۆ مهسعود بارزانی
زۆر بەداخەوەم بۆ رەوشی ئێستای رۆژئاوای کوردستان، کورد هەمیشە بەشی زوڵم و ستەم بووە، لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان وەک رابەری کوردایەتی هەمیشە بەرگریتان کردووە لە خاکی کوردستان بەبێ جیاوازی. هەر بۆیە داواکارم لە جەنابتان وەک پێشەوای کورد کە پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان بکەن چونکە لە ئێستادا خوشک و براکانمان لە خاکی کوردستان دەربەدەردەبن و خوێنی میللەتی کورد جارێکی دیکە بەناحەق دەڕژێت.