سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دونیا لەسەر هێلن
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دونیا لەسەر هێلن و هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە هەموو لۆبیەكانی هەرێمی كوردستان بەگڕ خراون بۆ ئەوەی رای وڵاتان لەسەر ئۆپراسیۆنی توركیا بگۆڕن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاندووە كە هەریەكە لە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەم رۆژەی توركیا دەستی كردووە بە ئۆپراسیۆن لەدژی رۆژئاوایی كوردستان لە سەر هێلن لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی دۆست و رۆژئاوا بۆ ئەوەی رای وڵاتان لەسەر هێرشەكەی توركیا بگۆڕین.
هەر ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بەردەوام لەسەر خەتین، بۆ ئەوەی ئەم هێرشانەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان رابگرین.