فراكسۆنی پارتی لەسەر سوكایەتیەكانی گۆڕان و سروە بەپێشمەرگە هاتە سەرخەت
خواكوڕك
فراكسیۆنی پارتی سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی گۆڕان تۆمار دەكات و رایدەگەیێنێت “له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سكاڵا و ڤیدیۆی ده‌نگی به‌رنامه‌كه پێشكه‌شی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین”.
دەقی به‌یاننامه‌كەی فراكسیۆنی پارتی
له یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بیيه‌كان په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق به ناوی سروه عەبدولواحید دوور له‌هه‌موو ئاكارێكی نیشتمانی، سوكایه‌تی به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كوردستان كرد‌و به چه‌ند رسته‌یه‌كی قێزه‌ون داوای ده‌كرد حكومه‌تی ئیتیحادی حكومه‌تی هه‌رێم سزا بدات، لێره ته‌نها ئاماژه به سێ ڕسته له قسه‌كانی ده‌كه‌ین كه پێمان وایه ئه‌مه داشۆرانه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی:
1- گوتی (به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی پیاوه‌كانیان شه‌هید ده‌بێت له به‌ر هه‌ژاری ناچارن جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن) له راستیدا ده‌بێ سه‌دانی وه‌ك ئه‌و بۆ خۆیان له لای خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان فێری ره‌وشت و ئاكاری به‌رز ببن نه‌ك جورئه‌ت بده‌نه خۆیان شتێكی له‌م شێوه‌یه بڵێن.
2- ده‌ڵێ: قیاده‌ی سیاسی كورد گوندی عه‌ره‌بی تێك داوه و خه‌ڵكی ته‌هجیر كردوه، ده‌بێ حكومه‌تی ئیتحادی محاسبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكات.
3- ده‌ڵێ: نابێ حكومه‌تی ئیتحادی پاره‌ی پێشمه‌رگه بنێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێ پێشمه‌رگه بچێت له به‌غدا وه‌ری بگرێت، ئه‌گینا له كوردستان ده‌دزرێت.
ئێمه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سكاڵا‌و ڤیدیۆی ده‌نگی به‌رنامه‌كه پێشكه‌شی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین و هیوادارین رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و بێحورمه‌تیه بگرێته به‌ر، داواش له ڕای گشتی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان هه‌ڵبستن و ئیدانه‌ی سوكایه‌تی كردن به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
8/12/2016