سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا: ئەردۆگان دیكتاتۆرەو ترەمپش دوو ڕووەو هەڵەیەكی گەورەی كرد

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریدا هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچە سنوریەكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا بكشێنێتەوە ئەمە لە كاتێكدا بوو كە توركیا ئامادەكاری هێڕشێكی بەرفراوانی دەكرد  بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان, ئەمەش وا لێكدەدرێـتەوە كە ئەمریكا گلۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكردووە تا هێڕش ئەنجامبدات, سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند كە بڕیارەكەی ترەمپ دوو رووی و هەڵەیەكی گەورەبوو.
چەك شومەر سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند كە  پێویستە ترەمپ بە بڕیارەكەی دا بچێتەوە چونكە بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندی سووریا و ئێرانە و هەڕەشەكانیش لەبارەی ئابووری توركیا هیچ بەهایەكی نییە.
هەروەها گوتیشی: بڕیارەكەی ترەمپ داعش لە سووریا بەهێز دەكاتەوە، لەكاتێكدا 10 هەزار چەكداری داعش لە زیندانەكان دان و ئازاد دەبن جگە لەوەش  ئەردۆگانی بە دیكتاتۆر وەسفكرد.
دووپاتیشی كردەوە، كە رەشنووسێكیان لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر توركیا لەبەردەستە، كە لەلایەن هەریەك لە سیناتۆران لیندسی گراهام لە كۆمارییەكان و كریس ڤان هۆڵن لە دیموكراتەكان ئامادەكراوە.
Back to top button