شادیە نەوزاد: هیچ پەیوەندیەكم بە حزبەكەی شاسوار عەبدولواحید نەماوە

 
دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان 16 ماددەی لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەمواركردەوە كە تێیدا مافی بە پەرلەمانتاران دا لە فراكسیۆنەكەیان جیا ببنەوە بە بێ‌ لە دەستدانی مافی پەرلەمانتاری, پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت هیچ پەیوەندیەكی بە حزبەكەی شاسوار عەبدولواحید نەماوە.
شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان, رایگەیاندووە لە ئێستادا هیچ پەیوەندیەكی بە حزبەكەی شاسوار عەبدولواحید نەماوە لە داهاتوشدا ئاشكرای دەكات ئاخۆ چارەنوسی چی دەێت,
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند نەك تەنها من وەك پەرلەمانتار بەڵكو زانیاریم هەیە ژمارەیەكی زۆری گەنجی نەوی نوێ‌ بە هۆی پەراوێز خستنیان لە لایەن ئەو حزبەوە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە.

شادیە نەوزاد دوای ئەوەی كە شاسوار عەبدولواحید خاوەنی كۆمپانیای نالیاو سەرۆكی حزبی نەوەی نوێ‌ هەڕشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی سێكسی لێكردبوو لە ئەگەری  دەربڕینی رای ئازاد و دەرچوون لە قسەكانی شاسوار.
Back to top button