شەش وڵاتی ئەورووپا داوا دەكەن توركیا بەپەلە ئۆپراسیۆنەكەی رابگرێت
دوای ئەوەی توركیا ئۆپراسیۆنێكی بۆ داگیر كردنی رۆژئاوای كوردستان دەست پێكرد, ئۆپراسیۆنەكە كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی جگە لە ئیدانەكردنی ئەمڕۆ شەش وڵاتی ئەوروپا راگەیێندراوێكی هاوبەشیان دژ بە ئۆپراسیۆنەكە راگەیاند و داوایانكرد پێویستە بە زووترین كات ئۆپراسیۆنەكە رابگیرێت.
هەریەكە لە وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا كە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین لەگەڵ ئەڵمانیا، بەلجیكا، پۆڵەندا، ئیستۆنیا راگەێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و تێیدا داوایان لە توركیا كرد ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تاكلایەنەكەی بۆ سەر باكووری سووریا بووەستێنێت.
لە راگەێندراوەی شەش وڵاتەكە هاتووە كە ئەو ئۆپراسیۆنە دەبێتە هۆی دروست كردنی قەیرانێكی گەورەی مرۆیی و زیاد بوونی كۆچبەر و پەنابەران لە ناوچەكەدا و ئۆپراسیۆنەكە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە دەكات و دەستكەوتەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەخاتەژێر مەترسی لەناوچوونەوە.