جەنەرال جۆزێف ڤۆتێل: بەداخەوە دۆناڵد ترەمپ پشتی لە هاوڕێ دێرینەكانمان كرد
پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گلۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكرد, تا هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان, فەرماندەیەكی پێشوی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت بەداخەوە ترەمپ پشتی لە هاوپەیمانە دێرینەكەمان كرد.
جەنەڕاڵ جۆزیف ڤوتێل فەرماندەی پێشوی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، دۆناڵد ترامپ پشتیكردووەتە هاوپەیمانێكی لەمێژینە كە هێزی سەرەكی ناو هێزەكانی سوریای دیموكراتە و پابەندی بەڵێنەكانیان بوون لە هەڵمەتێكی پێنچ ساڵیدا بۆ لەناوبردنی داعش.
هەروەها جەنەرال ڤوتێل كە ئەمساڵ خانەنشینبوو لە ئەتلانتیك نووسیویەتی، “ئەم سیاسەتی كشانەوەیە هەڕەشەیەكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاخود بە فیڕۆدانی ماوەی پێنچ ساڵی شەڕكردن دژی داعش و هەروەها بە توندی زیان دەگەینێت بە باوەڕ و متمانەپێكردنی ئەمەریكایی لە هەر شەڕێكی ئایندە لەو شوێنانەی كە پێویستمان بە هاوپەیمانانی بەهێز بێت”.
ئەو جەنەرالەی ئەمریكا دەشلێت: “هێزی سوریای دیموكرات بە دەیان هەزار میل چوارگۆشە خاك و ملیۆنان كەسی لە چنگی داعش رزگاركردووە و لەو پێناوەدا 11 هەزار قوربانی داوە لە كاتێكدا ئەمەریكا تەنیا 6 سەرباز و 2 كەسی سیڤیلی لەو شەڕدا كوژراوە”.